هاوپەیمانی فەتح: داوای دەركردنی هێزەكانی توركیا لە عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە جێگەی دروستكردنی هاوپەیمانی لەگەڵ توركیا، پێویستە رێككەوتن بكرێت بۆ دەرچوونی هێزەكانی توركیا لە خاكی عێراق و ڕاگرتنی پێشێلكارییەكانی لەبەر ئەوەی ئەنجامی رێككەوتن واتە رادەستكردنی كلیلی ئەمنیی عێراقە بە توركیا.

محەمەد کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەسەر رێککەوتنی سەربازیی نێوان عێراق و تورکیا لەكاتی سەردانەکەی جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ ئەنقەرە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیش دەكاتەوە، تورکیا پێشێلی سەروەریی خاکی عێراق دەكات و پێویستە هێزەکانی لەعێراق لاببرێن.

محەمەد کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح بەمیدیاكانی عێراقی وتووە، وەزیری بەرگری عێراق لەبری ئەوەی لەگەڵ تورکیادا رێکبکەوێت بۆ ئەوەی سەربازەکانیان دەربکەن و پێشێلکارییەکان ڕابگرن، ڕێککەوتنی سەربازیی لەگەڵ توركیا ئەنجامداوەو گرێبەستی كڕینی چەكی لەگەڵدا كردوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر تورکیا ڕێز لە سەروەریی و سنوور و پێکهاتەکانی عێراق نەگرێت، پێویستە فشار هەبێت بۆ دەرکردنی سەربازەکانی، نەک پاساویان پێ بدرێت و بەشێكی سوپاكەی خاكی عێراق لە دەستدا بێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەوەی ڕوودەدات سەیرە، عێراق چۆن دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ وڵاتێکدا بكات، کە سەروەرییەکانی پێشێل بکات، ئەوە واتە رادەستكردنی كلیلی ئەمنیی عێراقە بە توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا