عەبدولستار مەجید: ڕۆژ بەڕۆژ نرخ بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولستار مەجید، ئەندام پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ڕۆژ بەڕۆژ نرخ بەرز دەبێتەوە و باری سەر شانی خەڵکیش قورستر دەبێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە عەبدولستار مەجید لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئەوەی خستەڕوو، “بەهۆی ئەو باج و ڕسومات و گومرگە زۆر و نایاساییانەی ئەم دەسەڵاتە لەناوخۆ لەسەر خەڵک و لە سەر بەروبومی هاوردە دایناوە، ڕۆژ بەڕۆژ نرخ بەرز دەبێتەوە و باری سەر شانی خەڵکیش قورستر دەبێت و ئەم دەسەڵاتەش تا دێت بێویژدانتر دەبێ “.

لە درێژەدا نوسیویەتی، “بۆ نمونە، جوتێک (گا) لە پێشودا نرخی 600 هەزار دینار بووە، ئێستا بەهۆی باجی زیادە خستنەسەرەوە، نرخەکەی دوو بەرامبەر زیادی کردووە و گەیشتۆتە یەک ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار” .

دەشڵێت، “تەنێک جۆ بە 575 هەزار دینار داخڵی بازاڕەکانی هەرێم دەکرا، ئێستا باجیان خستۆتە سەر ئەوەش، بەوهۆیەوە یەک تەن جۆ نرخەکەی گەیشتۆتە 700 هەزار دینار” .

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەر لە دانانی دوو کارگەی ئارد لە سلێمانی و هەولێر كه‌ دیاره‌ سه‌ربه‌ كێن ؟!  تەنێک ئارد تا دەگەیشتە بازاڕ، 450 دۆلار تێچوی هەبوو، ئێستا نرخی ئەویش بۆ 500 دۆلار بەرزبۆتەوە “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا