مەكتەبی سیاسی یەكێتی: مامۆستا كەریم تێكۆشەرێكی خاكی و جەماهیری بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی كۆچی دوایی كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان برووسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی هەردوو مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی كوردستان كرد.

لە برووسكەكەدا هاتووە، لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەمتانین بۆ كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێكۆشەری دێرینی كۆڕی خەباتی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و كوردستاندا مامۆستا كەریم ئەحمەد.

ئەوەشهاتووە، مامۆستا كەریم تێكۆشەرێكی خاكی و جەماهیری بووە وەك سەرۆك مام جەلال لە نوسنێكیدا باسی كردوە و دەڵێت ” لە قۆناغی خوێندندا ئێمە خوێندكاری ئەو بووین بەڵام وەك خۆی تەماشای دەكردین”.

باس لەوەشكراوە، مامۆستا كەریم ئەحمەد لەناو كایەی خەباتدا كە لە ناوەراستی چلەكانەوە بە حزبی شیوعی عێراق پەیوەست بووە لە سەرەتا و ناوەراستی پەنجاكاندا چەندجارێك دەستگیركراوە و تاكو سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابوردوو بەهۆی هاتنە سەر حوكمی بەعسیەكانەوە خەباتیان لە گەڵ شۆڕشی كوردستاندا گرێ داوە.

ئەوەش رونكراوەتەوە، لەو كاتانەوە دۆستایەتی و كاری پێكەوەیی لەگەڵ حزبە كوردستانیەكان لای مامۆستا كەریم ئەحمەد گرنگی هەبووە و لە ناوەراستی هەشتاكانی سەدەی ڕابوردوودا بۆ پێكهێنانی بەرەی كوردستانی مامۆستا كەریم ڕۆڵێكی بەرچاوی بینی لەوەی كەهەرێمی كوردستانی حزبی شیوعی بەشدارییەكی كارای هەبێت لەوبەرەیەدا.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستە ڕوو، ئەم ڕۆڵانەی مامۆستا كەریم ئەحمەد بینیویەتی بۆ برەودانی خەباتی سیاسی بووە لە گۆڕەپانی عێراقی و كوردستانیدا دژ بە رژێمی دكتاتۆریی بەعس، ئەمرۆش بۆ كۆچی دوایی ئەو تێكۆشەرە ماندوو نەناسە ، پرسە و ماتەمینی خۆمان بە خانەوادە و گشت ئەندامانی حزبی شیوعی عێراق وحزبی شیوعی كوردستان رادەگەیەنین .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا