پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم هەیە.

دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 23ی نیسان، اسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور.

لەبارەی پلەکانی گەرماوە، کەشناسیی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ەبێت, ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچە لە باشوری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی ئیدارەی گەرمیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی، خێرایی با لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم مامناوەند دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر بۆ کاتژمێرێک دەبێت، بەڵام لە بەشێک ناوچە لە پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێشبینی دەکرێت خێرایی با بەرز بێتەوە بۆ سەرووی 25کم/س .

هەروەها پلەکانی گەرما لەو رۆژەدا بەجێگیریی دەمێنێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی چوارشەممە:
هەولێر : 30
سلێمانی : 27
دهۆک : 29
کەرکوک : 30
هەڵەبجە : 28
زاخۆ : 30
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 31

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا