پارێزگاری عێراق: سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغدا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە31ی تشرینی یەکەم، پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند،” ساڵی داهاتوو سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغدا دەکەینەوە”.

محەمەد جابر، پارێزگاری عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد،” بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی چەند نەخۆشخانەیەکی گەورە لە پایتەخت چوار پڕۆژەی ستراتیژیمان هەیە، ئەوانیش بریتین لە کردنەوەی نەخۆشخانەکانی شەعب و فەزیلەت کە 200 قەرەوێڵەن هەروەها کردنەوەی نەخۆشخانەی حوریەی تەعلیمی کە 400 قەرەوێڵەییە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی نەخۆشخانەی نومان لەهەمان ساڵدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و 75 قەرەوێڵەی بۆ زیاددەکرێت.

ڕوونیکردەوە، ئەو پڕۆژانە دامەزراوەی تەندروستی یەکگرتوون، کە ئامێری پێشکەوتوویان بۆ دابین دەکرێت و بینای نیشتەجێبوون بۆ پزیشکانیش لەخۆدەگرێت، هەروەها ڕێککەوتنێک بۆ دابینکردنی کارمەندی تەندروستی پێشکەوتوو لەسەر ئاستی عێراق کراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا