كۆریای باكور هەڕەشەی لەناوبردنی كۆریای باشوور دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆریای باكور ئامادەیی خۆی بۆ جەنگ لەگەڵ ئەمریكا ڕاگەیاند و هەڕەشەی لەناوبردنی كۆریای باشوریش دەكات.

كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكور لە ساڵیادی ئاگربەستی جەنگی كۆریا لە وتارێكدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ ئەمریكا، ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ بڵاوكردنەوەی هێزی بەرگری ئەتۆمی لەكاتی بوونی هەر پێكدادانێكدا ڕاگەیاند.

كیم جۆن ئون وتیشی، لەگەڵ كۆریای باشور لە شەڕدان و هەر هەوڵێكی ئەو وڵاتە دژی كۆریا باكور ڕووبەڕووی لەناوبردنی دەكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە كۆریای باكور سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ حەوتەمین تاقیكردنەوەی ئەتۆمی كە دوایین تاقیكردنەوەی لە ساڵی 2017 ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا