ماکرۆن ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئیدانەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەکات کە کرایەسەر ماڵی کازمی لە ناوچەی سەوز.

هاوکات لەگەڵ پەیوەندییەکەی ماکرۆن، چەندین کەسایەتی و سەرۆکی وڵاتانی دیکە پەیوەندییان بە کازمییەوە کرد، لەنێویشیاندا شای ئوردن و سەرۆکی میسڕ و سەرۆکی حکومەتی لوبنان و ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.

ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی، پەیوەندی چەند وڵاتێکی دراوسێ و عەرەبی و بیانی پێگەیشت و لە پەیوەندییەکاندا سەرجەمیان دژی ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەستانەوە کە دووچاری ماڵەکەی هات لە ناوچەی سەوز.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ماڵی کازمی لە ناوچەی سەوز کرایەئامانج، جێی باسە مستەفا کازمی هیچ زیانێکی گیانی بەرنەکەوت، تەنیا ژمارەیەک لە پاسەوانانی ماڵەکەی بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا