تەندروستیی کەرکوک دروستبونی مەترسی لەسەر پێكوتەی كۆرۆنا رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندروستی كەركوك رایدەگەیەنێت “هیچ كێشەیەكی كوژاندنەوەی كارەبا روینەداوە و تا كاریگەری نەرێنی لەسەر پێكوتەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان دروستبكات”.

لەئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە، بەهۆی بەردەوامی كوژاندنەوەی كارەبای نیشتیمانی لە شاری كەركوك مەترسی لەسەر پێكوتەكانی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان دروستبووە.

سامان یابە بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک بەپۆڵتەیك پرێس-ی راگەیاند: “لەئێستادا كارەبای نیشتیمانی زۆر باشە و بەبەردەوامی كار ئەكات،بەهۆی نەبونی كارەباشەوە هیچ كێشە و مەترسیەكی نەرێنی لەسەر پێكوتەی كۆرۆنا دروستنەبووە”.

وتیشی “هەرئەمڕۆ پەیوەندیم بە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك كردووە ناوبراو رەتیكردووەتەوە مەترسی لەسەر پێكوتەی كۆرۆنا هەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا