دادگای فیدراڵی لەبەر سێ‌ هۆكار دانیشتنی تایبەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی دواخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی عێراق هۆكاری دواخستنی دانیشتنی تایبەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی دادگای فیدراڵی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا سكاڵای ژمارە 233 – فیدراڵی – كە لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی هەرێم تۆماركرابون دواخست.

هۆكاری دواخستنی یەكلاییكردنەوەی دۆسییەكەشی بۆ ئامادەنەبوونی نوێنەری سكاڵا لەسەركراو و ناجێگیری كەشوهەوا و تەواونەبوونی وردبینی دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسییەكە گەڕاندووەتەوە.

دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسییەكە بۆ 28ی شوبات دواخستووە، ئەوەش لەكاتێكدایە، سكاڵاكە تایبەت بوو بە نادەستوریبوونی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2022ی پەرلەمانی كوردستان كەتایبەتە بە (درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان)، كە بە پێی یاساكە درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان، حكومەت و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان تا 31_12_2023 لە كارەكانیان بەردەوام دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا