عێراق رونكردنەوە لە بارەی كشانەوەی هێزێكی تایبەتی هاوپەیمانان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە كشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا دەكەن كە هێزێكی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لەعێراق.

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاندووە، كشانەوەی ئەو هێزە لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا بووە كە عێراق و ئەمریكا لەگفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان بڕیاریان لەبارەوە داوە، بەوەش ئەو هێزە دەگەڕێنەوە بۆ بنكەی سەرەكی خۆیان لە كوەیت.

باس لەوەشدەكات، بەپێی رێككەوتنی عێراق و ئەمریكاو پێویستە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕكەرەكان لە عێراق بكشێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی حەوتی ئەم مانگە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش كشانەوەی هێزی تایبەتی وەڵامدانەوەی خێرای لە عێراق و گەڕانەوەی بۆ كوەیت راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا