ڤایرۆسی كۆرۆنا 28 رۆژ لەسەر شاشەی مۆبایل دەمێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

زانایانی ئوسترالیا لەتوێژینەوەیەكدا ئاشكرایان كردووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت تا نزیكەی 28 رۆژ لەسەر شاشەی مۆبایل بمێنێتەوە.

بەپێی توێژینەوەكە، پسپۆڕانی ناوەندی ئوسترالیا بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی، ئەوەیان پشتڕاست كردووەتەوە، ئەو ڤایرۆسە بە پلەی مامناوەندی بۆ ماوەیەكی درێژ لەسەر ڕووكارە نەرمەكان دەژی و دەتوانێت بۆ ماوەیەكی نزیكەی مانگێك لەسەر شوشەی شاشەی مۆبایل بژی.

زاناكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، شاشەی مۆبایل مەترسیدارترین شوێنن بۆ مانەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ماوەیەكی درێژ.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تائێستا چەندین توێژینەوەی زانستی لەسەر كراوە، زۆرینەی ئەو توێژینەوانەش جەخت لەوەدەكەنەوە ڤایرۆسەكە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر زۆربەی كەلوپەلەكان دەمێنێتەوە، رێنمایی هاوڵاتیانیش دەكرێت بەوەی زوو زوو بەماددەی پاكژكەرەوە كەلوپەلەكانیان پاك بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا