ئۆپۆزسیۆنی توركیا: به‌هۆی كۆشكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ڕۆژی یه‌ك ملیۆن دۆلارمان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كۆشكه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ڕۆژی زیاتر له‌ 10 ملیۆن لیره‌ له‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌وێت.

ئینجین ئاڵتاین جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ له‌په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند، “ڕۆژانه‌ دوو كۆپته‌ر و 110 ئۆتۆمبێل یاروه‌ریی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، كه‌ ڕێگه‌كه‌ دوورییه‌كه‌ی ته‌نیا شه‌ش كیلۆمه‌تره‌”.

ئاڵتین له‌ڕۆژنامه‌نووسان ده‌پرسێت: “ده‌زانن تێچووی تیمی پاراستنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بۆ ساڵی 2020 چه‌ند بووه‌؟ 263 ملیۆن لیره‌، گه‌ل و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان چییان هه‌یه‌ بۆ پاراستنی سه‌رۆك دایده‌نێن”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕه‌خنه‌ی توندتر ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت “به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ ئێستا توركیا وه‌ك كه‌شتییه‌كی نقومبووی لێهاتووه‌، ناتوانرێت كه‌شتییه‌كی نقومبوو به‌ چیرۆكی مافی مرۆڤ، گۆرانی میلـلی بۆ فڕۆكه‌ی دروستكراوی ناوخۆیی، نوكته‌ له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێ و دروستكردنی تانكی لۆكاڵی ڕزگاربكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا