پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرد، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە دەنگدانەوە.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەكەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە حەوت بڕگە پێكهاتووە و سەعات یەكی دوانیوەڕۆ دەستپێدەكات، لە بڕگەی دووەمیشیدا، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە، كە لە چوار ماددە پێكهاتووە و بە پەسەندكردنی هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عێراق.

لە بڕگەكانی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، چەند پرۆژەیاسایەكی دیكەش دەخرێنە دەنگدانەوە، لەوانە پرۆژەیاسای هەمواركردنەوەی بیمەی بەرپرسیارێتی كەسی فەرمانبەران لە فەرمانگەكانی حكومەت و پرۆژەیاسای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافیای عێراق، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەریەك لە پرۆژە یاساكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە رێگە ئاسمانییەوە لەنێوان عێراق و روسیا و پەیماننامەی هاوبەشی نێوان عێراق و فەڕەنسا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا