وەزارەتی رۆشنبیری تاوتوێی خوێندن بە شێوەزاری هەورامی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێم گفتوگۆ لەسەر سێ‌ پێشنیاری وەزارەتەكەی دەكات و لیژنە بۆ جێبەجێ‌ كردنیان پێكدەهێنێت.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەت، رۆژی یەكشەممە، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بە بەشداری بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت كرد.
ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا، بەدواداچوون لە بارەی ژمارەیەك پێشنیازی گرنگ كران و پێشوەچوونی كارەكانیان هەڵسەنگێندرا.

ئەو پێشنیازانەی كە لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوونیان بۆ كرا، بریتی بوون لە:

یەكەم: جێگیركردنی شێوەزاری هەورامی لەناو پڕۆگرامی خوێندندا لەناوچە هەورامی نشینەكاندا.

دووەم : هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەژمار نەكردنی زمانی كوردی لەقۆناغی 12 دوازدەی ئامادەیی.

سێیەم: گەڕاندنەوەی بەڵگەنامە و دەستنووسە كوردییەكان لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا