كۆنفرانسی زانستیی جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەردا كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمی كۆتایهاتنی كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەردا” خەڵاتی ڕێزلێنانی وەزارەتی پێشكەش بە توێژەرانی بەشداربووی كۆنفرانسەكە كرد.

كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەردا”، دوێنێ دووشەممە 11-12-2023 لە هۆتێل هایكرێس لە شاری سلێمانی دەستی بە كارەكانی كرد و دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

لە كۆنفرانسەكەدا نزیكەی بیست توێژەری بوارە جیاجیاكان، بەشداریان كردبوو، سەرجەم توێژینەوە پێشكەش كراوەكان، لە دوو توێی كتێبێكدا چاپ و بڵاوكرانەوە.

لە كۆنفرانسەكەدا دەیان ئەكادیمی و نووسەر و ئەدیب و كەسایەتی هونەری و كۆمەڵایەتی و سیاسیی و چالاكانی بواری ئەنفال و جینۆساید و كیمیاییباران بەشدار بوون.

لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان خەڵاتی ڕێزلێنان و بەشداربوونی پێشكەش بە هەریەك لە توێژەرانی بەشدار و پانێلیستەكان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

كۆنفرانسی جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەردا، كۆنفرانسێكی زانستیی بوو، كە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ڕێكیخستبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا