وەزیری ڕۆشنبیری سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە “ناوەندی بەڵگەنامەی نیشتمانی” دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دامەزراندنی “ناوەندی بەڵگەنامەی نیشتمانی هەرێمی كوردستان”ـی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا کە رۆژی دووشەممە 18-3-2024 بەڕێوەچوو، هەریەك لە نوێنەرانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان) بەشدار بوون.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، حەمەی حەمەسەعید، تیشكی خستە سەر گرنگی پڕۆژەی دامەزراندنی ئەو ناوەندە نیشتمانییە و كاركردنی زیاتر بۆ جێبەجێكردنی دەقی یاسای ژمارە (1)2022ی پەرلەمانی كوردستان، “یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان – عێراق”، كە ئەركی دامەزراندنی ناوەندەكەی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سپاردووە.

وتیشی: پێویستە لەسەر بنەمای ستانداردی نێودەوڵەتی كار بۆ بنیاتنانی ئەو ناوەندە و ڕێكارەكانی كۆكردنەوە و پاراستنی بەڵگەنامەكان بكرێت و لە سەرەتاوە دەبێت بینای ناوەندەكە تایبەتمەند بێت بەو بوارە و هەموو ڕێكارێكی پیویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی ئەرشیڤ و بەڵگەنامەكان.

بە گوێرەی بڕگەی یەكەمی ماددەی پێنجەمی یاساكە، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەرۆكایەتی ئەنجومەنێك دەكات بۆ ڕێكخستن و پلاندانان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان تێیدا ئەندام دەبن.

بە پێكهێنانی “ناوەندی بەڵگەنامەی نیشتمانی هەرێمی كوردستان – عێراق”، هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی ناوەندێكی نیشتمانی بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەنامە و دەستنووس و پاراستنی ئەرشیفی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا