توركیا گرتنەوەی ئاوی فوڕات وەك چەكێك بەرانبەر رۆژئاوای كوردستان بەكاردەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و پێویستی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان بەئاو، توركیا ئاوی فورات لە سوریا دەگرێتەوە، بەڕێوەبەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش لە رۆژئاوای كوردستان ئەم هەنگاوەی توركیا بەجەنگ ناودەبات.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەو بارەوە رایگەیاند، ئەمە یەكەمجار نییە ئەنقەرە ئاوی فوڕات لەخاكی سوریا بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەسوریا و نزیكبوونەوەی وەرزی هاوین، خواستی بەكارهێنانی ئاو زیادیكردووە بۆ ئاودانی دانەوێڵەكان، لەم كاتەدا ئەنقەرە ئاوی فوڕاتی گرتووەتەوە، ئەمەش كێشەی بۆ دانیشتوانی ناوچەكە دروستكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ئەوەشی راگەیاند، ئاستی ئاو بەڕێژەیەكی بەرچاوو كەمیكردووە، هەروەها ڕێژەی ئاو لە روباری فوڕاتیش كەمیكردووە، ئەمەش بووەتە هۆی كەمبونەووەی ئاوی كۆگاكراوی رووبارەكە.

هاوكات حەمود حامدین كارگێڕ لە بەشی بەنداوی تشرین وتی: كەمبوونەوەی ئاو كێشەی تەندروستی و نەگەیشتنی ئاوی بۆ دانیشتوان دروست كردووە، پێویستە چارەسەرێكی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە، جوتیارەكانیش باس لەوە دەكەن ئەو كێشەیە زیانێكی زۆر لە دانیشتوان و كشتوكاڵ دەدات.

بەهۆی ئەوەی هەردوو روباری دیجلە و فورات لە ناو خاكی توركیا هەڵدەقوڵێن و دەڕژێنە خاكی سوریا و عێراق، توركیا ساڵانە ئاوی ئەم دوو بارە وەك چەكێك بەرانبەر ئەو دوو وڵاتە بەكاردەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا