تەرمی یەکێک لەو کچانە دۆزرایەوە کە لە زێی بچووکدا خنکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە11ی تەمموز، بەرگری شارستانی کۆیە ڕایگەیاند، تەرمی یەکێک لەو کچانەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە زێی بچووکدا خنکان دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو کچانەی، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ناحیەی سێگردکان لەگەڵ باپیر و خوشکێکی دیکەی خنکان دۆزرایەوە.

ڕوونیکردەوە، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە ناوی شایستە مامەدین عومەرە و تەمەنی 16 ساڵە.

لەکاتێکدا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە سنوری سێگردكانی قەزای كۆیە، سێ هاووڵاتی لە ئاوی زێی بچووکدا خنكان كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا