لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكرێت زیادەڕۆیی ‌ئەنجامبدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لە سلێمانی تایبەت بوو بە چارەسەركردنی زیادەڕەویی لەسەر موڵك و ماڵی گشتی و داوای ‌لەلیژنەی راسپێردراو كرد هەموو توانای خۆیان بەكاربهێنن بۆ رێگری كردن لە زیادەڕەوی نوێ.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لەگەڵ لیژنەی پێكهێنراو بۆ دیاری كردن و چارەسەر كردنی زیادەڕەوییەكانی سنوری سلێمانی بەڕێوەچوو، رۆژی یەك شەممە 14 ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی هەنگاوەكانی لیژنەكەی كرد و جەختیكردەوە كە دەسەڵاتی تەواویان هەیە بۆ رێگری كردن و چارەسەركردنی پرسی زیادەڕەوی لە سنوری سلێمانی.

وتیشی، لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكرێت لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت كە زیادەڕۆیی ‌ئەنجامبدات یا رێگر بێت لە راگرتنی زیادەڕۆیی لەسەر موڵك و ماڵی گشتی.

داوای لەو لیژنەیەش كرد كە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ پێكهێنراوە، لەماوەیەكی دیاری كراودا ئەم دۆسییەیە بەتەواوەتی چارەسەر بكەن و ماف بدرێت تەنها بەخاوەن ماف.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا