ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ زیندانییان بەكاردەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاند: ماوەی چواردە رۆژ زیندانییانمان كەرنتینەكرد بەهۆی هەبوونی حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناویاندا، لە چەند رۆژی داهاتووش سەرجەم زیندانییان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەكوتین.

یادگار ئیبراهیم، لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سەرجەم زیندانییانی چاكسازی گەورانی سلێمانی تا رۆژی دووی ئەم مانگە كەرەنتینە بوون بەهۆی هەبوونی حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناو زیندانیاندا، سبەی یان دووسبەی كۆبوونەوەیەك دەكەین و پشكنینێكی دیكەیان بۆ دەكەین دوای ئەوە ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ بەكاردەهێنین.

وتیشی: 14 حاڵەتی تووشبوونی كۆرۆنامان هەبوو، بەوهۆیەوە هەموو زیندانیانی چاكسازی گەورەمان كەرەنتینەكرد تا دووی ئەم مانگە، هەربۆیە رێگەش نەدەدرا بە سەردانی كەس و كاریان بۆ ناو چاكسازی گەورانی سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا