پۆڵەتیك پرێس
كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئادار دیاریكرد و هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانیش لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی نیسان رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئادار بە 37.75 دینار دیاریكراوە و هاوكات گۆڕانكاری له كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت.
لە زانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانراوە، بەشێوەیەك كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌نێوان 170 بۆ 200 ساعاتە و نرخی هەر ئەمپێرێكیش لەنێوان شەش هەزارو نیو بۆ حەوت هەزار و 500 دیناردا دەبێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی نیسان تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده به‌یانیان نامێنێت و له سه‌عات 12ی نیوەڕۆ بۆ سەعات 4:30 بەیانی دەبێت.