پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، به درێژایی مێژوو، شاری سلێمانی شاری پێكەوەژیان وئاشتیی و شاری بۆچونە جیاواز و ئاینه جاوازەكان بووە و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كه‌نیسه‌ی مریه‌می عه‌رزای لە سلێمانی كرد و چاوی كه‌وت به دکتۆر ئه‌لبا ئەنتۆنیۆس سەرۆکی ئەساقیفەی کورسی ئۆرشەلێم و كه‌نیسه‌ی ئه‌رسۆدۆكسی خۆرهه‌ڵاتی و وه‌فدی یاوه‌ری و محه‌مه‌د حیجازی كونسوڵی كۆماری میسڕ له هه‌ولێر.
حاكم قادر له‌و دیداره‌دا، تیشكی خستە سەر پێكەوەژیانی ئاینی لە ھەرێمی كوردستان و ڕۆڵی مەسیحییەكانی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان بە گشتیی و سلێمانی بە تایبەت بەرزنرخاند و ڕایگەیاندووه، به درێژایی مێژوو، شاری سلێمانی شاری پێكەوەژیان و یٔاشتیی و شاری بۆچونە جیاواز و یٔاینه جاوازەكان بووە و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
هاوكات، بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵی ئاینە جیاوازەكان كردووه لە ڕێكخستنی كۆمەڵگە و كەمكردنەوەی زوڵم و ستەم و گەندەڵی كە بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵێكی گرنگیان ھەبووە.
حاكم قادر حەمەجان لەگەڵ محه‌مه‌د حیجازی كونسوڵی كۆماری میسڕ له هه‌ولێر باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كورد و میسڕ كرد و هه‌ردولا جەختیان كردەوە كە ھەردوولا پەیوەندییەكی لە مێژینەیان ھەیە و لە قۆناغە جیاوازەكاندا، كاری پێكەوەییان كردوە.