لە کۆبوونەوەکەی ماکرۆن و پوتن ڕێککەوتن لەبارەی چی کرا؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ئاماژەی بەوەکرد، “لەژێر ڕۆشنایی دیدارەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، پێشبینی دەکرێت دۆخی ئۆکرانیا بەرەو هێوربوونەوە بڕوات”.

بەپێی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز، “لە کۆبوونەوەی نێوان ماکرۆن و پوتن ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی، مەشقی نوێی سەربازی بەڕێوەنەچێت و دانوستانی بەرفراوان لەبارەی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی روسیا ئەنجامبدرێت”.

لەوبارەیەوە چەند بەرپرسێکی فەڕەنسی ئاماژەیان بەوەکرد، “ڕەنگە ڕێککەوتنەکەی نێوان ماکرۆن و پوتن کشانەوەی هێزەکانی روسیا بگرێتەوە لە بیلاڕوسیش”.

لەدوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ماکرۆن بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پوتن سەردانی روسیای کرد، بەرەو ئۆکرانیا بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی بینینی ڤلادمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا