بەشداری كردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن گەرم و گوڕی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی میحوەری بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەڵێت، بڕیاری بەشداری كردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن وادەكات، ململانێی هێزە شیعەكان توندترببێت ئەمەش دەبێتە هۆی گەرمتربوونی بانگەشەی هەڵبژاردن.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی میحوەری بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رەوتی سەدر هێزێكی كاریگەرە لە عێراق بەشداری نەكردنیشی لە هەڵبژاردن نائاسایی بوو ، هەرچەندە پێم وابوو بڕیاری بەشداری نەكردنییان بەشێكە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەوەبوو هەموو چاوەكان چووە سەر رەوتی سەدر كە بەشداری ناكەن.

وتیشی: بەدڵنیاییەوە بەشداری كردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن تەواوكاری هەڵبژاردنی عێراقە، چونكە ئەگەربەشدارییان نەكردایەت كێشە و گیروگرفتی زۆر دروست دەبوو.

باسی لەوەشكرد، بەشداری كردنی ئەوان بانگەشەی هەڵبژاردن گەرمتر دەكات، چونكە بەشداری نەكردنیان بواری زیاتری دەدات بە لایەنە شیعەكانی دیكە كورسی زیاتر بە دەست بهێنن، بەڵام ئێستا ململانێكان زۆر بەهێزدەبێت .

رۆژی هەینی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وتارێكدا بەشداری كردنی رەوتەكەی لە هەڵبژاردن راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد هێز و لایەنە عێراقییەكان لە رێگەی نووسراوێكەوە بەڵێنی چاكسازییان پێداوە، ئەویش لە پێناو چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بڕیاریداوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا