یەكێتی مامۆستایان هۆشداری توند دەداتە حكومەتی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، داواكارین لە حكومەتی هەرێم بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، ئەگینا ناچاردەبین هەڵوێستی توندتر وەربگرین.

عەبدولواحد محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە وەكو یەكێتی مامۆستایان نیگەرانی خۆمان بەرامبەر دواكەوتنی مووچە دەردەبڕین و حكومەتی هەرێم بە بەرپرسیار دەزانین لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەكان، لە دابین كردنی تەواوی خزمەتگوزارییەكان، هیچ پاساوێك بۆ دواكەوتنی مووچە بە رەوا نازانین.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتی: داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، وە دابەشكردنی مووچە دوانەخات، چونكە نابێت حكومەت پاساوی نەناردنی 200 ملیارەكە لە بەغداوە یان كۆنەكردنەوەی داهات بكاتە پاساو وە بیخاتە ناو هەموو ماڵێكەوە و بیخاتە ئەستۆی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.

وتیشی: داوا دەكەین لە حكومەت دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، با ناچارنەبین هەڵوێستی توندتر وەربگرین، كە زەرەر لە پرۆسەی پەروەردە بدات.

روونیشیكردەوە، جگە لە دابەشكردنی مووچە داوا دەكەین پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایانیش بكرێتەوە و مامۆستایانی وانەبێژیش دابمەزرێنرێن بە هەمیشەیی یان بە گرێبەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا