كۆمسیۆن هاوپەیمانی كوردستان-ی پەسەندكرد

پۆڵەتیك پرێس
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی هاوپەیمانی كوردستان-ی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق پەسەندكرد.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی بڕوانامەی هاوپەیمانی كوردستان ی نێوان یەكێتی و گۆڕانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پەسەند كرد.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 1ی ئایار هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان وەك هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بڕیارە لە 10_10_2021 بەڕێوەبچێت، خۆیان تۆماركرد، لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەیە.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی خۆیەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوای كۆنگرەی چوارەوە ستراتیج و ئاراستەی خۆی دیاری كردووە یەكێك لە خاڵە گرنگەكان لە دوای كۆنگرە هەوڵمان بۆ داوە، پاراستنی تەبایی و یەكڕیزی و ئارامی بۆ هەموو هەرێمی كوردستانە، بەبێ‌ لێك نزیك بوونەوە و لێكتێگەشتن و هاوپەیمانی تەبایی و ئارامی نایەتە كایەوە.

ئەئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی: لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بوونی ئەم هاوپەیمانێتیەكان بە پێویست زانیوە، هاوكات لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقیش لێكتێگەشتنمان كردووە لێكتێگەشتنەكەش بەهۆی یاسای نوێی هەڵبژاردنەوەبووە.
هاوپەیمانی كوردستان كە پێكهاتووە لە یەكێتی و گۆڕان لە 10 پارێزگای عێراق كێبڕكێی هەڵبژاردنی 10تشرینی یەكەم دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا