بافڵ تاڵەبانی: هاوكاری نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا لە عێراق و سووریا لەدیدارێكدا باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە كرا لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكان و ئارامی ناوچەكە.

لە دیدارەكەدا كە وەستا رەسوڵ، راوێژكاری سەربازی هاوسەرۆك ئامادەبوو، پێشهاتەكان بەگشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان، بارودۆخی ئەمنی ‌ناوچەكە و جەنگی دژ بە تیرۆر لە ‌عێراق و سووریا و هەوڵەكان بۆ كۆتاییهێنان بە پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێكرا.

بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان بەتایبەت هێزەكانی ئیتاڵیا كە هاوكار و پشتیوانی بەردەوامبوون لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و داوایكرد، هەماهەنگی و هاریكارییەكان بەردەوامبن لە رێكخستنەوە و یەكگرتنەوەی یەكە سەربازییەكان.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا هاوسەرۆك رایگەیاند، هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان زۆر گرنگە و دەبێت هەموومان هاوكاربین لەپێناو پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و سەقامگیری و ئارامیی ناوچەكە، دەبێت هاریكاری زیاتر هەبێت لەنێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و هاوپەیمانان بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت و هەموومان پێكەوە ئاسایشی ناوچەكە بپارێزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا