بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵەكان راست دەكەینەوە و كۆتایی بە جیاكاری و پاوانخوازی دەهێنین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی كاسبكار، خاوەنكار و پیشەوەرانی سلێمانی كۆبووەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا دوای ئەوەی لە نزیكەوە گوێبیستی داوا و داخوازییەكانی ئامادەبووان بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە و لیژنەیەكی لە خودی نوێنەرانی بازاڕ و كاسبكاران پێكهێنا بەشێوەیەك كە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە گرفتەكان.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان كرد و وتی، ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێكی سیاسییە و لەبەرامبەر هەوڵەكانی یەكێتی و هێزولایەنە سیاسییەكانی تر بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی نەوت و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی حوكمڕانی بەكاردەهێنرێت.

‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت، هەڵەكان راست دەكەینەوە و كۆتایی بە جیاكاری و پاوانخوازی دەهێنین، سەردەمی دروشم كۆتاییهاتووە و دەبێت حكومەت بەكردار خزمەتی خەڵك بكات. جیاكاری لەنێوان شارەكان قبوڵ ناكەین و هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە خێروبێری خاكەكەمان سوودمەندبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا