شاندی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکەی هەرێم و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پشکی هەرێم و پرسی بودجە دەکرێت.

ئەوەش هاتووە، هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ماددەی 140 و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم.

جێی ئاماژەیە لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، ئەمە جاری دووەمە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم وپرسی بودجە و مادەی 140 و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدا دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا