یەکێتی و پارتی و لایەنەكانی پەرلەمانی كوردستان رێککەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوابەدوای كۆبوونەوەیان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، یەکێتی و پارتی و لایەنەكانی پەرلەمانی كوردستان رێککەوتن.

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی، لەگەڵ هەریەك لە ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان، دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی کوردستان و پارتی رەنجدەرانی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە و دوابەدوای كۆبوونەوەكە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتەكانی پەیوەست بە هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی راشكاوانەی لەبارەوەكراو لەسەر ئەم بابەت و تەواوەرانەی خوارەوە بڕیاری پێویست وەرگیرا:

1. سیستەمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاكانی هەرێم دەبێت.

2. تۆماری بایۆمەتری كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكرێتە بنەما بەهەموو پێداویستییەكانیەوە.

3. داتاكانی وەزارەتی پلان دانانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ بەكاردێت بۆ دیاریكردنی رێژەی كورسی پارێزگاكان.

4. كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم.

5. سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكان لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا