لە پارێزگایەکی عێراق 28 کەس بە تۆمەتی بەرزکردنەوەی نرخی خواردەمەنییەکان دەستگیرکران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، دەستگیرکردنی 28 خاوەن دووکان و فرۆشیاری راگەیاند کە لە مانگی رەمەزاندا، ” یارییان بە نرخی خۆراک و خواردەمەنییەکان کردووە”.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە (19-3-2024)، لیوا عەلا جابر هاشم، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەجەف بە یاوەری بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانی پارێزگاکە بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ نرخی کاڵا و شتومەکەکانی بازاڕ، سەردانێکی مەیدانییان بۆ بازاڕ و دووکانەکانی ئەو شارە ئەنجامدا

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی نەجەف هاتووە، مەفرەزەکانی لیژنەکانی چاودێریی پارێزگاکە توانیویانە 28 کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردن و بەرزکردنەوەی نرخی خواردن و شتومەکەکان دەستگیربکەن.
باس لەوەشدەکات، ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا