بۆ جاری دووەم خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە گردبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی چارەسەر کردنی کیشە و گرفتی مۆڵەتی زەوی و باجی خانوو بەرە و لابردنی تابلۆی سەر دوکانەکان، خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەمە 8ی تشرینی دووەم لە یاداشتێکدا خاوەن نووسینگەکانی خانوو بەرە چەند خاڵێکیان خستەڕوو داوایان کرد کە کاریان لەسەر بکرێت و چارەسەری کێشەکانیان بکرێت، لەوانە:

1-هەموو ئەو زەویانەی ڕووبەرەکەیان 100 مەترە و پانیەکەیان لە شەش مەتر کەمتر نییە، مۆڵەتی دروستکردنی خانوویان پێ بدرێت.

2-کەم کردنەوەی بڕی ئەو پارەیەی وەک ڕەسم لە کڕیاری مووڵک وەردەگیرێت لە هەر ملییۆنێک دینار کە بۆ نرخی زەویەکە دانراوە لە 30 هەزار دیناروە کەم بکرێتەوە بۆ 10 هەزار دینار.

3-لابردنی باجی خانووبەرە و پارەی تابلۆی سەر دووکانەکان و شوێنی کاسبکاران.

4-نەهێشتن و داخستنی نووسینگەی کۆمپانیاکان کە لە ناو سیتیەکاندا دانراون.

ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا خاوەن نووسینگەکان لە بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی گردبوونەوە و هەمان داواکاریان هەبوو و بە وتەی خۆیان تەنها بەڵێنی چارەسەر کردنی دوو لە کێشەکانیان پێدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا