لەهەولێر بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە 136 کیلۆ حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە هەولێر دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر 136 کیلۆگرام حەبی هۆشبەردا گرت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد: لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە شەوی 29/ 30ی 12ی 2023، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، کە زیاتر لەمانگێکی خایاند، هەروەها دوای ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی نەینەوا و یەکگرتنەوەی زانیارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیر بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم چالاکیەدا بڕی (136 کیلۆگرام) حەبی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو: وەک لە بەیاننامەی پێشووترمان لە رێکەوتی 25ی 12ی2023 ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی دەستگیرکردنی بازرگانێک لە شاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و دوای لێکۆڵینەوەو هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانرا بڕی (100کیلۆگرام) حەبی کە پتاگۆن لە پارێزگای زیقار دەستی بەسەردا بگیرێت، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ هەمان تۆمەتبار توانراوە بڕی (76 کیلۆگرام)ی تریش لە هەمان ماددە دەستی بەسەردا بگیرێت و کە کۆی گشتی ماددە دەستبەسەردا گیراوە بووەتە (176)کیلۆگرام.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا