ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرامانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە راگەیەندراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2023، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت و هەریەکە لە خانەنشینانی پێشمەرگە، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان مووچەکانیان وەردەگرن.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بە هەفتەیەک و لە رۆژی 13ـی کانوونی یەکەم دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 21 کانوونی یەکەم کۆتایی هات.

فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 یان وەرنەگرتووە.

حکومەتی هەرێمیش بەرپرسیارێتی دابەشنەکردنی مووچەی ئەو سێ مانگە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق و لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە: “بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ خەرج نەکراوە و بارگرانیی دارایی و ئابووری بۆ مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێم دروست کردووە کە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدڕاڵە، مووچەی مووچەخۆران بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا