نرخی نەوت جێگیر بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت پاش دابەزینی بەردەوامی لە چوار رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە جێگیری لە نرخەکانیدا پەیدا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی کانوونی یەکەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 77 دۆلار مایەوە پاش ئەوەی لە چوار رۆژی رابردوودا %7ـی بەهاکەی لەدەستدابوو. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش گەیشتە سەروو 72 دۆلار.

جێگیربوونی بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا پاش ئەوە دێت لە ماوەی 4 رۆژی رابردوودا بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەدابەزین کرد بەتایبەتی پاش کۆبوونەوەکەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانیان (ئۆپێک پڵەس).

لە کۆبوونەوەکەی رێکخراوەکەدا، پشکی هەر وڵاتێک لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ساڵی داهاتوو جێگیرکرا و رووسیا و سعوودیەش بەردەوامیان دا بە کەمکردنەوەی خستنەڕووی ئەو کاڵا ستراتیژییە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا