کەنەدا پێشوازی لە 40 هەزار پەنابەری ئەفغانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وتی، وڵاتەکەی پێشوازی لە 40 هەزار پەنابەری ئەفغانی دەکات.

ترۆدۆ لە تویتێکدا وتی، کەنەدا میوانداری لە 40هەزار پەنابەری ئەفغانستان دەکات، هەروەها هانی ئەفغانیەکانیتر دەدات لەو وڵاتە پشتگیری خۆیانیان بۆ دوپات بکەنەوەو هاوکریان بکەن تا جێگیر بن.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر، مارکۆ مێندیسینۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا ، وتی وڵاتەکەی ئامادەیە 20هەزار هاوڵاتی ئەفغانی زیان لێکەوتوو لە وڵاتەکەی وەربگرێت.

لە مانگی ڕابردووشدا، کۆمپانیای ئەمازۆن و یو بی ئێس و چۆبانی و 30کۆمپانیای دیکە بەڵێنیان دا، ئەو پەنابەرە ئەفغانیانەی چوونەتە ئەمریکا دایانبمەزرێنن و ڕاهێنیان پێ بکەن.

ئەو کۆمپانیایانە ئاماژەیان بەوەدا، ئامادەن یارمەتی 10هەزار ئەفغانی بدەن کە ڕایان کردووە بۆ ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا