بەتۆمەتی دزیکردن لە کەرکوک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزیکردن دوو کەسیان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” پۆلیسی رەحیماوا بەتۆمەتی دزیکردن دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە وەکو گروپ کاریان کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دوو تۆمەتبارە کاری بڕینی ماڵان و دزینی ماتۆڕسکیلیان کردووە، هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانن.

ڕوونیکردەوە، بەپێی ماددەی 444-443 لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەو دوو کەسە ڕاگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا