زیاتر لە 45 هەزار کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، 45 هەزار دەرچووی بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی و پەرستاری لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد،” بەڕێوەبەرایەتی بودجەی سەر بە وەزارەتی دارایی رێکاری پلە پیشەییکانی بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی و تەندروستی و پەرستاری زانکۆ و پەیمانگان تەواوکردووە”.

ڕوونیکردەوە، داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان هەماهەنگ بن لەگەڵ ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی و بەپێی یاسای ژمارە6ی ساڵی 2000ی هەموارکراو، 45 هەزار و 426 کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن.

ئاماژەی بەوەکرد، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا 879 ناونیشانی پیشەیی ماونەتەوە و دامەزراندنیان پێویستی بە هەماهەنگی خێرای نێوان وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا