ئامانجی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس
بەمەبەستی دانانی بەردی بناخەی پرۆژەیەكی سایلۆ ‌و دروستكردنی چەند ‏كارگەیەكی بەرهەمەكانی گەنم، بڕیارە سبەینێ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ‏سەردانی سلێمانی بكات.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “سبەی یەكشەممە 23ی ئایار، مەسرور ‏بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات، بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەكی سایلۆ ‌تا ئەمساڵ ئەو سایلۆیە گەنم لە جوتیارانی سنووری سلێمانی وەربگرێت”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم وتیشی “پرۆژەكە زۆر گەورەیە، جگە لە دروستكردنی سایلۆیەك، چەند ‏كارگەیەكیش بۆ بەرهەمەكانی دیكەی گەنم دروست دەكرێن”.

لای خۆشیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: “پرۆژەكە لەسەر ‏رووبەری 500 دۆنم زەوی بەردی بناغەی پرۆژی دروستكردنی سایلۆیەكی ‏گەنم ‌و چەند كارگەیەكی بەرهەمەكانی گەنم دادەنرێت و بۆ ئەمساڵ ئەو ‏سایلۆیە گەنم لە جوتیارانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی راپەڕین ‌و ‏گەرمیان وەردەگیرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە رۆژی 18ی ئەم مانگەش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی لە هەولێر كردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و هەوڵی هەمەجۆرکردنی ئابووریی کوردستان دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا