پۆڵه‌تیك پرێس
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دەرەوەی وڵاتی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، یه‌كێتیش به‌بێ بایۆمه‌ترى ئه‌و بڕیاره به‌دروست ناوده‌بات.
ڕۆژى 23ی ئادار ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەدەرەوەی وڵات هەڵوەشێنێتەوە، ئه‌و بڕیاره‌ش لاى به‌شێك له حزبه‌كان نیگه‌رانى لێكه‌وته‌وه و بڕیاره‌كه‌یان به ناده‌ستورى له‌قه‌ڵه‌مدا.
عه‌لى قه‌ڵاى، لێپرسراوى هه‌ڵبژاردنى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند:”ئه‌گه‌ر بایۆمه‌ترى نه‌بێت ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى ده‌ره‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له جێگه‌ى خۆیدایه، چونكه به‌بێ بایۆمه‌ترى ده‌روازه‌یه‌كى واڵا له‌به‌رده‌م ساخته‌كاریى ده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش مامه‌ڵه به كورسیه‌كانى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ده‌كرا به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر”.
وتیشى، “بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن به دیوێكدا ئیجابییه چونكه ناتوانن بایۆمه‌ترى بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و كاتێكى زۆرى ده‌وێت، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ناته‌ندروسته چونكه مافى ده‌نگدانیان نابێت، پێویستبوو كۆمسیۆن پێشتر ئاماده‌كارى بۆ بكردنایه و بایۆمه‌ترى بۆ ئه‌نجامبدانایه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ئه‌نجام بدرێت.