زیاتر سێ ملیۆن ئاوارەی سوری چونەتە توركیا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆیی توركیا ئاماری چوونی كۆچبەرانی چەند ساڵی رابردوی بۆ وڵاتەكەی بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكانیان تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارەی سوریا روویان لەو وڵاتە كردووە.

سڵێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2019ەوە تائێستا نزیكەی نیو میلۆن كۆچبەریان دەستگیركردووە، لە ساڵی 2020دا زیاتر لە 122 هەزاری دیكەیان دەستگیركردووە.

باسی لەوەشكرد، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەماوەی ساڵانی رابردودا تا ئێستا چونەتە توركیا گەیشتوەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار كەس.

سۆیلۆ رایگەیاند، بەهۆی بوونی ناكۆكی و شەڕ لە وڵاتانی دیكە، توركیا پێشوازی لە زۆرترین كۆچبەر كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا