وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەبارەی نرخ و كوالیتی بەنزین روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای هەوڵێكی زۆر بەرهەمی بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتیەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان و هەر بەنزینخانەیەكیش دەستكاریی خەسڵەتی بەنزین بكات یاخود بەنزین بەكوالێتی خراپ و دور لەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكان بفرۆشێت سزا دەدرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەكانی بەدواداچون و چاودێری بەنزینخانەكان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكان هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی خەسڵەت و كوالێتی بەنزین.
راشیگەیاند: هەر بەنزینخانەیەكیش دەستكاریی خەسڵەتی بەنزین بكات یاخود بەنزین بەكوالێتی خراپ و دور لەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكان بفرۆشێت سزا دەدرێت، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكرێت لە ڕێگەی داواكاری گشتیەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە نوێترین هەوڵەكانی بۆ رێكخستنی بازاڕی بەنزین، توانیویەتی دو ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین بەكوالێتی زۆر باش ڕۆژانە دابین بكات و كوالێتی بەنزین باشتر بكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ماوەكانی پێشتر لە رێگەی دابینكردنی بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە نرخی پاڵپشتیكراو ، ڕێگەی گرت لە بەرزبونەوەی نرخی بەنزین توانیویەتی رۆژانە بە دابینكردنی دو ملیۆن و 500 هەزار لیتری بەنزینی نۆرماڵ، نرخەكەی دابەزێنێت و لە ئێستاشدا كوالێتیەكەی باشتر كردوە، هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ زیادكردنی بڕی بەنزینی پێویست بە كوالێتی زۆر باش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا