داوای یەكهەڵوێستی لایەنە كوردییەكان لەبەغدا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس
سەلیم شوشكەیی ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەگەر هاوشێوەی یاسای قەرز پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقیش تێپەڕێنرێت، هیچ مانایەك نامێنێتەوە بۆ كورد لە حكومەتێكدابیت هیچ مامەڵەیەك بۆ هاووڵاتیان و دانیشتووانی هەرێم نەكات، بۆیە لەو دۆخەكە پێویستە لایەنە كوردییەكان یەك هەڵوێست‌و یەكگرتووبن.

بە بڕوای شوشكەیی، ئێستا یەكڕیزی كورد لە بەغدا وەك پێویست نیە، چونكە ئەو گرژییانەی لە هەرێم هەیە كاریگەرییان لەسەر فراكسیۆنە كوردییەكانیش لە عێراق جێهێشتووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوپەیمانی هیوا و هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق، فراكسیۆنە شیعە و سوننەكان ئەوەیان خستووەتەروو، كە لەگەڵ ئەوەنین پرۆژە یاسای بودجە هاوشێوەی یاسای قەرز بەبێ كورد تێپەڕێت، چونكە ئەو كاتە مانایەك بۆ كاری پێكەوەیی نامێنێت و دەبێتە بابەتی زۆرینە و كەمینە لە عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە گفتوگۆ و دانوستانەكانی هەرێم و بەغدا درێژەی هەیە و بڕیارە ئێوارەی رۆژی یەك شەممە 31ی كانوونی دووەم كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا