كونسوڵخانەی چین داواكردنی ڤیزا و وادەی چاوپێكەوتن بە ئۆنلاین چالاك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان داواكردنی ڤیزا و فۆڕمی وەرگرتنی وادەی چاوپێكەوتن بە ئۆنلاین چالاك دەكات.

لیو جیون كونسوڵی گشتی چین لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، خزمەتگوزاری كونسوڵگەرییان راگەیاندووە كە بۆ جێبەجێكردنی زنجیرەیەك ڕێوشوێنی ئاسانكارییە و ئێستا پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاری ڤیزا و فۆڕمی وەرگرتنی وادەی چاوپێكەوتنیان بە شێوەی ئۆنلاین كارا كردووە، كە بەهۆیەوە رێوشوێنی داواكاری ڤیزا زۆر باشتركراوە.

راشیگەیاندووە، بۆ وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی و سەردانی خێزان و كارمەندانی فڕۆكەوانی لە پەنجەمۆر بەخشراون لەگەڵ دابینكردنی كەناڵێكی سەوز بۆ گروپەكانی بازرگانی و حاڵەتەكانی فریاگوزاری مرۆیی بۆ سەردانیكردنی چین و دابینكردنی كەمكردنەوە و لێخۆشبوونی قۆناغ بە قۆناغ لە كرێی ڤیزا بە مەبەستی سەردانیكردنی چین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا