پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی مەدەنی لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی کورد کردووە و برینداریان کردووە.
لەوبارەیەوە موعەزیز ئۆرهان، ئەندامی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسەی پێکراوە ناوی عەزمی یڵدز بووە و سەردانی خزم و کەسوکاری کردوو.
دەشڵێت، لەکاتی گەڕانەوەیدا لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی مەدەنییەوە تەقەی لێکراوە و بریندارکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیسەکان هەر بەوەوە نەوەستاون، دوای بریندارکردنی لە ئۆتۆمبێلەکەی دەریانهێناوە و لێشیان داوە.