دژە تیرۆر لەبارەی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەی قەزای باتیفا روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژە تیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بارەگای لیوای یەكی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دژە تیرۆری كوردستان: رۆژی چوارشەممە 5ی تەممووزی 2023 كاتژمێر 14:25، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بارەگای لیوای یەكی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، درۆنەكە لەنێوان گوندی دووكەرێ و بەروشكا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە كراوە و لەو ناوچەیەش چەكدارانی پەكەكە تێیدا بوونیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا