لیژنەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران: رێككەوتنەكە بەتەواوی جێبەجێكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق ‌و ئێران رایدەگەیەنێت، بارەگای حزبە ئێرانییەكان چۆڵكراون ‌و هێزی سنوری فیدراڵ جێگیركراوە و ئاڵای عێراق بەرزكراوەتەوە.

ئەمڕۆ دواین وادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق‌ و ئێرانە بۆ چەككردنی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو هەرێمی كوردستان ‌و دەركردنیان لەناو كەمپەكانیان، لەو بارەیەوە لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق‌ و ئێران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو بارەگایانەی كە هێزە ئێرانییەكانی تێدا بوو لە نزیك سنوری ئێران چۆڵكران، هێزی سنوری فیدراڵی لەو ناوچانە بڵاوكراوەتەوە‌و بەشێوەیەكی بەردەوام لەوێ دەمێننەوە‌و ئاڵای عێراقیان تێدا بەرزكراوەتەوە.

ئەوەشهاتووە، عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكات ئاسایشی سنور بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە، گفتوگۆ سەلامەتترین رێگایە بۆ چارەسەری هەر كێشەو ناكۆكییەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا