ئومێد خۆشناو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی هەولێر و دەڵێت گونییەی پڕ خۆڵ بخەنە ژێر دەرگاکانتان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی کەشناسی هەرێم پێشبینی کردووە و وەک ئامادەکارییەک، هاوڵاتیانی هەولێر ئاگاداردەکاتەوە گونییەی پڕ خۆڵ بخەنە ژێر دەرگاکانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەکەم ئەوانەی ماڵیان لەو ناوچانەن كە مەترسیی دروستبوونی لافاویان لەسەرە، بە گوێنیی پڕ لە خۆڵ رێگری لە لافاو بكەن و دەڵێت، “گونییەی پڕ خۆڵ بخەنە ژێر دەرگاکانیان”.

لەبارەی راگەیاندنی پشوو بەهۆی دۆخی كەشوهەوا و مەترسیی لافاوەوە، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، تا ئێستا بڕیاریان لەبارەی پشووەوە نەداوە.

پێشتر کەشناسی هەرێم پێشبینی کرد لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەی ڕێژەکەی دەگاتە لوتکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا