رێژەی دەنگ و ژمارەی كورسی لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك و نەینەوا و دیالە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، پارتی لە نەینەوا چوار كورسی و لە كەركوك دوو كورسی بەدەستهێناوە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك پێنج كورسی، لە نەینەوا پێنج كورسی (هاوپەیمانیی ئەهلی نەینەوا) و لە دیالەش یەك كورسی بەدەستهێناوە.

هەر بە گوێرەی ئەنجامەكان پارتی لە نەینەوا 127938 دەنگ، لە كەركوك 46749 دەنگ و لە دیالە 6804 دەنگی بەدەستهێناوە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نەینەوا 45939 دەنگ، لە كەركوك 139373 و لە دیالە 23715 دەنگی بەدەستهێناوە. نەوەی نوێش لە كەركوك 24620 دەنگی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامانە، كورسیی لایەنەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بەمشێوەیە دەبێت:

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: پێنج كورسی

هاوپەیمانیی عەرەبی: سێ كورسی

بەرەی توركمانی: دوو كورسی

پارتی دیموكراتی كوردستان: دوو كورسی

عروبە: یەك كورسی

قیادە: دوو كورسی

كورسیی لایەنەكان لە نەینەوا بەمشێوەیە دەبێت:

نەینەوا لیئەهلیها: پێنج كورسی

پارتی: چوار كورسی

ئەهلی نەینەوا (یەكێتی تێدایە): پێنج كورسی

تەقەدووم: دوو كورسی

سیادە: دوو كورسی

حەدبا: دوو كورسی

عەقدی وەتەنی: سێ كورسی

هەویە وەتەنی: دوو كورسی

وەتەنی لیتەجدید: یەك كورسی

حەسم: دوو كورسی

عەزم: یەك كورسی

كورسیی لایەنەكان لە دیالە:

دیالەتونا: چوار كورسی

تەقەدووم: سێ كورسی

سیادە: سێ كورسی

عەزم: دوو كورسی

ئیستحقاق: یەك كورسی

ئەساس: یەك كورسی

یەكێتی: یەك كورسی

كورسیی لایەنەكان لە سەلاحەدین

عەزمی مەدەنی: دوو كورسی

ئیتاری وەتەنی: دوو كورسی

سیادە: دوو كورسی

حەسم (یەكێتی تێدایە): دوو كورسی

جەماهیر: پێنج كورسی

تەقەدوم: دوو كورسی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا