بەهۆی پێشێلکردنی ئەم ماددانەوە لاهور جەنگی بورهان لە یەکێتی دورخرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە بڕیاری دەرکردنی لاهور جەنگی بورهاندا ئاماژە بە کۆمەڵێک بڕگەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کراوە کە لاهور جەنگی پێشێلیکردووە و بەپێی کۆمەڵێک ماددەی دیکەش سزادراوە.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی یەکێتی، ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەپێی ماددەی 11 مافی ئەندامبوون لەدەستدەدەن کاتێک، ئەندام ناپاکی سیاسی و نیشتیمانی و نەتەوەیی و حزبی ئەنجام بدات و لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکاندا کار بۆ پارتەکانی تر بکات.

هاوکات، بەپێی ماددەی 12، جۆرەکانی سزادان بریتین لە ئاگادارکردنەوە، سەرنجڕاکێشان، هەڵپەساردن، پلەداگرتن و دەرکردن.

لەو بڵاوکراوەیەدا هاتووە، ئەندام  کاتێک سزای دەرکردنی بۆ دەردەچێت کە لە پەیڕەو و پڕۆگرام لابدات، کار دژ بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان و دژ بە سیاسەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکات و هەوڵی تێکدانی ڕیزەکانی بدات.

هاوکات، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دەرکردن ئەوەیە، ئەندام پێگە حزبییەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بخاتە سەرووی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

هۆکارەکانی دیکە:

– درکاندنی نهێنییەکانی یەکێتی لە سۆشیاڵ میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندن و هەر شوێنێکی تردا کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) بگەیەنێت.

-کار دژبە پاڵێوراوان و بەرنامەی (ی.ن.ک) لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا بکات.

-ئەرک و دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک ماددەی (37) یەکەم: بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیار و سیاسەتەکانی (ی.ن.ک).

ماددەی 70 ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و کادیرانی پێشکەوتوو نابێت دەسەڵاتی حزبی بۆ هیچ چالاکییەکی بازرگانی و ئابووریی بەشێوەی تاک یا هاوبەش بۆخۆیان یان کەسی نزیکیان بەکاربهێنن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری دەرکردنی لاھور جەنگی بورهان و چوار سەرکردایەتی پەسەندکرد و بەكۆی دەنگ بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی پەسەند كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا